بەشێک لەو مینانەی کە هەڵگیراونەتەوە. فۆتۆ: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
تیمی تایبەتی بۆناردووە
حکومەتی عێراق پەروێزخانی لە 737 مین پاککردەوە
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی عێراق تیمی هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مینی ناردووەتە ناوچەکانی نزیک دەروازەی سنووری پەروێزخان و لەوێ پاکسازیان بۆ چەندین پارچە زەوی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 16.2.2024، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ناوچەکانی نزیک لە دەروازەی سنووری پەروێزخان 737 مینیان هەڵگرتووەتەوە.
بە وتەی میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە هەڵمەتیکی تیمەکانیاندا تایبەت بە هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین، 737 مینیان لە ناوچەکانی نزیک لە دەروازەی سنوری پەروێزخان لابردووە و هەڵگرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو مینانە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە لەو ناوچانەدا چێندراون و لەجۆری “پالمارا، PMN، VS50، M35 و دژە تانک” بوون.
مهرزی پهروێزخان کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو له قەزای خانەقینی سهر به ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و دهروازهیهكی نێودهوڵهتییه لهگهڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
لە ماوەی ساڵێکدا لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاککراوەتەوە، دەزگای مینیش دەڵێت، ساڵی 2023 روبەری زەوی پاککراوە زیادیکردووە.