لە جۆلانێ کەوتە خوارەوە و نەزیفی کردووە
ژیانی منداڵێک لە مردن رزگار کرا
964+
توانا نەقی
مردن و ژیان بەدەست خوایە بەڵام لەلایەن دکتۆرەکانی نەخؤشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ژیان بۆ مندالێک گەڕێندرایەوە پاش ئەوەی ؛ە جۆلانێ کەوتووە و نەزیفی کردبوو.
پەیجی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بڵاویکردەوە، نەشتەرگەرییەکی گەورەیان ئەنجامداوە و ژیانی منداڵێکیان لە مردن رزگار کرد.
ئاماژە بەوەکراوە، دوێنی ئیوارە لە یەکێک لە یاریگاکانی مناڵان لەشاری کەلار منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لەسەر جۆلانێیەک بەر دەبێیتەوە و دەگەیەنرێیتە نەخۆشخانە، دوای پشکنین و چارەسەر دەردەکەوێت کە تووشی نەزیفی داخلی بووە.
دەستبەجێ لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە سەرپەرەشتی دکتۆر نەوشیروان حسن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی توانرا نەشتەرگەری بۆ بکرێیت، دەردەکەوت کە سپلی بریندار بووە بەو هۆیەوە سپلی دەردەکرێت و ژیانی لە مردن رزگار دەکرێت ئێستا تەندروستی زۆر باشە.