لە یاریەکانی خولی نایابی کوردستان
لە یاری تۆپی دەست یانەی سلێمانی لە سۆرانی بردەوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لەیەکەم یاری خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی دەست، یانەی سلێمانی لە سۆرانی بردەوە.
ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری پێنج یانە هەریەکە لە یانەی هەولێر، سلێمانی ، قەلا، سۆران و کەیوان، یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی دەست لە ئاستی کوڕان دەستیپێکرد، لەیەکەم یاری یانەی سۆران میوانداری یانەی سۆرانی کرد، سلێمانی سێ خالی یاریەکەی بەدەست هێنا.
هەر لە سەرەتای یاریەکە کوڕانی یانەی سلێمانی بە ئاستێکی باشتر دەرکەوتن باڵادەستیان هەبوو بەسەر یاریەکە، لە نیوەی یەکەم هەشت گۆلیان تۆمار کرد، سۆران لە کۆتایەکانی یاریەکە هەولی ئەوەیدا بگەڕێتەوە ناو کەش و هەوای یاریەکە، بەڵام یانەی سلێمانی هەر بەردەوام بوو لە سەر تۆمارکردنی گۆل، سلێمانی 25 بەرامبەر بە 10 گۆل لە یانەی سۆرانی بردەوە.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە هەردوو یانەی هەولێر و قەڵا رووبەڕووی یەکترببنەوە، یانەی کەیوانیش لەم قۆناغە چاوەڕوانە.
لە خولی تۆپی دەستی کوردستان ساڵی 2022 یانەی سلێمانی پلەی دوەمی بەدەست هێنا، یانەی سۆرانیش پلەی سێیەمی هێنا بوو.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی