دیمەنی تۆڕی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی.وێنە.کارەبای سلێمانی
سەرقاڵی چاککردنەوەن
گواستنەوەی کارەبای سلێمانی زیانی بەرکەوتووە
توانا نەقی
بەهۆی ئەو باران بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنج شەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی زۆری بە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا گەیاندوە.
ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، شۆرتێکی زۆر دروستبووە و چەند هێڵێکی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەکارکەوتووە.
دەشڵێت، زیاتر لە 35 فیدەری دابەشکردنی کارەبا لەناو شار و دەرەوەی شار لەکار کەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تیمەکانی چاکسایی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا و سیانەکان لەکاردان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی رووی لەناوچەکانی هەرێم کردووە لە زۆربەی ناوچەکان لافاو دروستببوو چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش زیانیان بەرکەوتووە.