شۆفێرەکان بە ئاراستەى پێچەوانە دەڕۆن

بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو بەشێکى شەقامى 100 مەتری هەولێر داخرا

964+

ئەحمەد شەمزین –  هەولێر

بەهۆى پەنگخواردنەوەى ئاو لە بەشێکی شەقامى 100 مەترى هەولێر، ئاستەنگى هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە و بەشێکى شەقامەکە بەڕووى هاتووچۆى شۆفێراندا داخراوە.

بەپێى ئەو دیمەنانەى پەیامنێرى 964 تۆمارى کردووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى زۆر گیریانخواردووە و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئەو ئاوەى لە ژێر جسرەکاندا پەنگیخواردووەتەوە، بە ئاراستەى پێچەوانە دەگەڕێنەوە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى و پۆلیسى هاتووچۆ لە شوێنەکەن و رێنوێنى شۆفێرەکان دەکەن.

پێداوچوونەوە- وریا فەتاح

له‌ هه‌ولێر لافاو له‌ پردی سه‌یداوه‌ روویداوه‌ و چه...

له‌ هه‌ولێر لافاو له‌ پردی سه‌یداوه‌ روویداوه‌ و چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ژێرئاو كه‌وتن