دیمه‌نێكی تەلەفریکی چیای زاوا له سنوورى پارێزگاى دهۆك... وێنه: 964+
جارێ پلانه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت
ته‌له‌فریكه‌كه‌ى ئاكرێ سێ چیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پلانێك له قایمقامییه‌تى قه‌زاى ئاكرێ هه‌یه، بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌ى ته‌له‌فریكێك و قایمقامیش ده‌ڵێت، سێ چیاى سنوورى قه‌زاكه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ته‌له‌فریكه‌كه له چیاى كیشه ده‌ستپێده‌كات بۆ چیاى سه‌رى ئاكرێ و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر چیاى كه‌لك.
دلاوه‌ر بوزو میكائیل، قایمقامى ئاكرێ به 964ـى وت، له‌سه‌ره‌تاى پلاندانان دان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه و دواتریش ده‌درێته ته‌نده‌ر.
وتیشی “ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌مان و هه‌وڵده‌ده‌ین له ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێت”.
له سنوورى دهۆك پڕۆژه‌یه‌كی ته‌له‌فریكی هه‌یه و یه‌كێكى دیكه‌ش له دروستكردندایه.
تەلەفریکی چیای زاوا، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری دهۆک، لە ساڵی 2021 له ژێرناوى Happy Park Duhok دروستکراوە و له دهۆكه‌وه ده‌چێته سه‌ر چیاى زاوا.
ته‌له‌فریكی چیاى گارا‌ش له دروستكردندایه کە دەکەوێتە گەلی سەرسنگ بۆ ترۆپکی ئه‌م چیایە و لەلایەن کۆمپانیای UB Holdingی نەمسایی جێبەجێ دەکرێت.