دیمهنێكى لادانى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ له گه‌ڕه‌كێكی شارى هه‌ولێر ... وێنه: شاره‌وانى هه‌ولێر
بۆ به‌رگرتن له لافاو
سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى هه‌ولێر واڵاكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ى چه‌په‌ره‌كانى ئاویان ئه‌نجامداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانى به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كانیان واڵاكرد.
ئه‌م ئاماده‌كارییه‌ى شاره‌وانى هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه شه‌وی رابردوو له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌رگرتن له دروستبوونى لافاو ئاماده‌باشی راگه‌یه‌ندرا.
بەپێی پێشبینیەکانى كه‌شوهه‌وا و لە ئەگەری زیادبوونی رێژەی بارانبارین لە رۆژانی داهاتوودا، چەند لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شاره‌وانى هه‌ولێر، دەستکرا بە هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوە و واڵا کردنی سەرە مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن لە گەڕەک و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر .
ئامانجی ئەم هەڵمەتەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو هاتنی شەپۆلێکی باران بارینە لە پارێزگای هەولێر و هەروەها پێشگرتنە لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە هەندێ شوێن و شەقامدا .