دوای یەک ساڵ لە چاپکردنی، گۆڤاری ئەنفالناسی بڵاوکرایەوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ژمارە 5ی گۆڤاری ئەنفالناسی لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمۆ دوای یەک سال لە چاپکردنی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە.

لەبارەی دواکەوتنی کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارە، بەکر حەمە حوسێن  سەرنوسەری گۆڤارەکە تایبەت بە 964+ وتی، بریاڕ بوو ساڵی 2022 و لە ساڵیادی ئەنفال گۆڤارەکە بڵاوبکرێتەوە هەر چەند ئامادەکرابوو، بەڵام  بەهۆی نەبوونی سپۆنسەر کاتەکەی دواکەوت و لە کۆتایی ساڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەرکی سپۆنسەری ئەم گۆڤارەی لە ئەستۆ گرتووە.

گۆڤاری ئەنفالناسی تایبەتە بە توێژینەوە لە پرسی ئەنفال و جینۆساید کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2018 ژمارەی یەکەمی چاپکراوە.