حاسڵاتی ئەم ئێوارەوە
فڕۆکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا 17 ئەفسەری حوسییەکانیان کوشت
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران و لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتیان، ئێمە هەموو کات دژی جەنگ بووین و هیچ کاتێک هەوڵمان نەداوە قەبارەی جەنگ فراوانتر بکەین، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیاریەتیەکانی هەڵگرێت و دژی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بوەستێتەوە.
بەهۆی هێرشەکانی دوێنێ شەوی فڕۆکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا حووسییەکانی یەمەن کوژرانی 17 ئەفسەریان راگەیاند، لەو ژمارەیە هەشتیان پلەی عەقیدیان هەبووە.
هاوڵاتیانی هەر یەک لە شارەکانی ڤیەنا و دانیمارک و ستۆکهۆڵم و ئۆتریختی هۆڵەندا، گردبوونەتەوە و داوای وەستاندی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکەن.
ئاماری کوژراوانی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لەبەرزبوونەوەدایە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دەڵێت: لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 28.064 کەس کوژراون و 67.611 بریندارن.
وەزیری دەرەوەی میسر: هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ نێوەندگیری و راگرتنی شەڕی غەزە.