وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - وێنە: socialmedia
سه‌وزه‌یان تێپه‌ڕاندووه و میوه و سامانى ئاژه‌ڵ ماوه
هه‌رێم و به‌غدا رۆژژمێری كشتوكاڵیی یه‌كده‌خه‌نه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له رێگه‌ى لیژنه‌ى باڵاوه سه‌رقاڵى یه‌كخستنه‌وه‌ى رۆژژمێری كشتوكاڵین و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، له‌داهاتووى نزیكدا هه‌ردوو لا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژژمێری كشتو‌كاڵى، بریتییه له‌و لیسته فه‌رمییه‌ى كه تیایدا به‌رهه‌مه كشتوكاڵیی و ئاژهڵییهكانى لێ ده‌ستنیشانكراوه به ئاماژه‌دان به نرخ و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه قه‌ده‌غه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر كه هاورده‌ى هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كرێن.
هیوا عه‌لى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى پێویست له هه‌رێم كراوه، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌م رۆژژمێره و وه‌زیری كشتوكاڵیش خۆی سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌كه ده‌كات.
وتیشی “له رووى سه‌وزه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه و ئه‌وه‌ى تایبه‌تیشه به میوه و سامانى ئاژه‌ڵ، گۆشت و مریشك و هێلكه و ماست و شیره‌مه‌نى، ماوه یه‌كبخرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌م زووانه رۆژژمێرهكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌نحومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى و دواتریش لیژنه‌كه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى فیدڕاڵ.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دانانى باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان و و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه قه‌ده‌غه‌یان ده‌خرێته سه‌ر و وتیشی “له‌كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت ره‌چاوى كات و نرخ و تێچوو، بۆ ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كان كراوه”.