964+
"نوێنەرایەتى زەردەشتییەکان ناکات"
وەزارەتى ئەوقاف وەڵامى قسەکانى “کەسێک” دەداتەوە
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی پێکەوەژیان لە وەزارەتى ئەوقاف، لەسەر قسەکانى ئاوات حوسامەدین هاتە دەنگ و وێراى ئیدانەکردنى لێدوانەکانى، دەشڵێت: ئەو لێدوانانەى هیچ پەیوەندییەکى بە نوێنەرایەتیى زەردەشتیانەوە نییە.
لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتیى پێکەوەژیانى ئاینەکاندا هاتووە، لە چاوپێکەوتنێکدا کەسێک کەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشتییەکانە، بە شێوەیەکی نالۆژیک و دوور لەبەھای پێکەوەژیان، ھەندێ رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و (واجباتی تری ئایینی) بەکارھێناوە.
وێڕاى ئیدانەکردنى لێدوانەکانى، دەشڵێت: “ئەو لێدوانانە دژى بنەمای ئایینی و پێکەوەییە، کە لە نێوان ئایینەکاندا ھەیەوە و خاڵی بەھێزی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیش دەکاتەوە، ئەو کەسەی ئەم لێدوانانەی داوە ھیچ پەیوەندیەکی بە نوێنەرایەتی زەردەشتیان لە وەزارەت نییە و ئەمە (رای زەردەشتەکانیش نییە)، بەڵکو ئاماژە و دەربڕینەکانی گوزارشتە لە کەسی خۆی.
ئەو راگەیەندراوە دواى ئەوە هات، ئاوات حوسامەدین، کە خۆى وەک نوێنەرى زەردەشتییەکانى کوردستان دەناسێنێت، لە چاوپێکەوتنێکدا چەند لێدوانێکى دژ بە قورئان و ئایینى ئیسلام دا و ئەوەش نیگەرانى موسڵمانانى لێکەوتەوە.