ویلیام بێرنز بەڕێوەبەری CIA . فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئیسرائیل و حهماس
سهرۆكی CIA بهشداریی دانوستانی گۆڕینهوهی دیلهكان دهكات
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
میدیا ئەمریکییەکان لە زاری سەرچاوەکانی ئیدارەی ئەمریکاوە پشتڕاستیان کردەوە، ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری ئاژانسی ههواڵگری ناوهندیی ئهمریكا CIA لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی قاهیرە دەکات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئازادكردنی دیلهكان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.
میدیای ئهمریكا ئاشكرایان كرد، “بەڕێوەبەری CIA رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی قاهیرە دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی میسر و قەتەڕ سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلهكان”.
به پێی زانیارییهكان بڕیارە محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و داڤید بارنیا بەڕێوەبەری هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیلیش بەشداری دانوستانهكان بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پێشنیارەکانی ئاگربەستی حەماسی رەتکردەوە و بە “ساختە” وەسفی کرد و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە “هیچ بەدیلێک نییە بۆ سەرکەوتنی تەواو بەسەر حەماسدا”.