964+
پێدەچێت ئیسرائیل ئەنجامی دابێت
هێرشکرایە سەر دیمەشق
964+
وریا فەتاح
دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە باشورى دیمەشق بیسترا و ئاژانسى هەواڵى سوریاش دەڵێت: سوپا وەڵامى ئامانجەکانى دوژمنیان داوەتەوە.
توڕى هەواڵى روسیا تودەى بڵاوى کردەوە، لە باشورى دیمەشقى پایتەختى سوریا و لە دەورووبەرى ناوچەى سەید زەینەب، دەنگى چەند تەقینەوەیەکەى بەهێز بیستراوە کە پێدەچێت لەلایەن ئیسرائیلەوە بە موشەک هێرشکرا بێت.
ئاژانسى هەواڵى سوریا (سانا)، نوسیویەتى،”بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوپای سوریا وەڵامی ئامانجەکانی دوژمنیان لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت داوەتەوە”.
لەبارەى دەنگى تەقینەوەکانەوە، سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 2:10ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە ئاسمانی سوریایان پێشێل کردووەو هێزى بەرگرى ئاسمانیمان رووبەڕوویان بووەتەوە و لە رۆژئاوای دیمەشق خستوویاننەتە خوارەوە.