964+
لە ناحیەی تەکیە
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە برینداری کەوتە دەستی ئاسایش
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دواین تۆمەتباری تۆڕێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکەی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ 8.2.2024 ئەنجامدراوە.
دوای ئەوەی هێزێکی ئاسایش رۆیشتوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو بازرگانەی مادەی هۆشبەر، بازرگانەکە خۆی نەداوەتە دەست و بە چەک رووبەڕووی هێزەکەی ئاسایش بووەتەوە، دواتر بە برینداری دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی گشتی سلێمانی، ئەو بازرگانە لەکاتی دەستگیرکردنی دوو کیلۆ مادەی کریستاڵی لابووە و دواین کەس بووە لەو تۆڕەی پێشووتر هەموو ئەندامەکانیان دەستگیرکرا بوون.