حاسڵاتی رۆژ
عێراق “ئەمریکا” بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەزانێت
+964
ژووری هەواڵ
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە بۆردومانەکەی شهوی رابردووی بەغدا، سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵای عێراقی کوژرا کە بەرپرسیاری راستەوخۆی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا بوو لە عێراقدا.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له كاردانهوهی هێرشهكانی ئهمریكا دهڵێت: ئهوهی هێزه ئهمریكییهكان له ناو خاكی عێراق دهیكهن ههڕهشه له ئاسایشی نیشتمانی دهكات و
حكومهت ناچار دهكات كۆتایی به چالاكی هاوپهیمانان بهێنێت
بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی، جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حەماس دەمانگەیەنێت بە رووداوی کۆمەڵکوژی دیلە ئیسرائیلەکان، تاکە چارەسەر لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماسە.
بزووتنەوەی حەماس لە ئەنجامی هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ شاندێکی ناردە قاهیرە، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی میسری و قەتەری سەبارەت بە دیلەکان.
کەریم خان داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەڵێت: تا ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەین سەبارەت بە ئەگەری تاوانەکانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، کە بەڵگەکانمان گەیشتە ئاستی پێویست پێشکەشی دادوەرانی دەکەین.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین نوێترین ئامارای کوژراوانی بڵاوکردەوە تا ئێستا 27708 کەس لە جەنگەکەی ئیسرائیل و حەماس کوژراون.