چەند فەرمانێکی دیکەشی هەبووە

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزیکردن دەستگیر کرد

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق کەسێکیان دەستگیر کرد، کە چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی لەسەر “دزیکردن” لەسەر بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای بەدواداچوونەكان توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.

بە پێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبار ناوی “پ،ع،م”ـە و لەدایکبووی ساڵی 1982ـە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، “پێشتریش بە هەمان مادە چەند فەرمانێکی تری دەستگیرکردنی هەبووە”.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی مادی دەیگرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەو تەقەرەی دەستگیرکرد کە براکەی کوشتب...

پۆلیسی سلێمانی ئەو تەقەرەی دەستگیرکرد کە براکەی کوشتبوو