نازانرێت کەی تەواو دەکرێت

تونێلی بەنی هەریر 10 ساڵە بێ ناز کەوتووە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

تونێلی بەنی هەریر لە قەزای هەریر کە کار ئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات لەو سنوورە ماوەی 10 سالە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە.

تونێلەکە لە سالی 2014 دەستی پێکرد %50 ـی پرۆژەکە تەواو بووە، لە 2019ـەوە بەهۆی قەیرانی داریی کارەکانی وەستا.

تونێلەکە زیاتر لە سێ کیلۆمەتر و نیوە، بە تەواوی بوونی رێگای نێوان شەقلاوە و خەلیفان بۆ 30 خولەک نزیکتر دەبێتەوە.

لەسەر ئەو پرسە مەغدید عەریف ئەحمەد قایمقامی خەلیفان بە 964ـی وت، بەهۆی قەیرانی داریی پرۆژەکە وەستاوە، بەردەوام لە هەوڵدان کە بودجەی پێویست بۆ تونێلەکە دابین بکرێت و تەواو بکرێت’

وتیشی، پرۆژەکە ستراتیجیە و زۆر گرنگە هەولێر بە حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە و رێگاکە نزیکتر دەبێتەوە، جگە لە تونێلی بەنی هەریر تونێلی چیای کۆرەکیشیان هەیە کە هەر پەیوەندی دارە بەو پرۆژەیە بە تەواوی بوونی سودی زۆری دەبێت بۆ بازرگانی.

تونێلی چیای بەنی هەریر رویەکی قەزای هەریرە، روەکەی تری لە نزیکی گوندی بناویەی قەزای خەلیفانە، تونێلەکە کون کردنی تەواو بووە، رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – حاجی ئۆمەرانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تونێلی میراوه ‌10 ساڵە تەواو کراوە و رووناکی بۆ نەبەستر...

تونێلی میراوه ‌10 ساڵە تەواو کراوە و رووناکی بۆ نەبەستراوە