بە دوو ئاست دەبێت

نەختینەی کاش بۆ زانکۆ حکومی و دامەرزاوەکانی خوێندنی باڵا دابیندەکرێت


ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا، بە خەرجکردنی نەختینە بە شێوەی کاش، بۆ زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان.

رەزامەندییەکە، دابینکردن و خەرجکردنەوەی نەختنەیە بەشێوەی کاش بە رێژەی 70% لە داهاتی زانکۆکان و 45% لە داهاتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەزارەتەکە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە گشتاندنێک لە ژمارە (2532) و (2033) لە 6.2.2024 نوسراوی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومیەکان کردووە و توانا نەجەف بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێر و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا واژۆی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، دابینکردنی نەختنیەکە مانگانە بۆ زانکۆ حکومییەکان دەبێت، ئەوەش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە و وەزارەتی دارایی رەزامەندنی نیشانداوە.

بە قسەی ئەو بێت، ئەم نەختینەیە واتا وەرگرتنی پارەی کاش، کە ئەوەش دەبێتە ھۆکاری باشتر رایکردنی کارەکانی وەزارەت و زانکۆکان، هەروەها بۆ خەرجکردن رەچاوی رێنمایی ژمارە (1) ساڵی 2020 و گشتاندنی ژمارە (1)ی ساڵی 2024 ی وەزارەتی دارایی دەکرێت.