دوای 50 هەزار ساڵ ئەستێرە کلکدارەکە دەرکەوتووە

964+

توانا نەقی – هەولێر

چاوەرێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی گەردوونی رووبدات و ئەستێرە کلکدارەکە دەرکەوێت کە ماوەی 50 هەزار ساڵە رووینەداوە.

پێگە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەستێرە کلکدارەکە دەرکەوێتەوە کە بە قسەی شارەزایانی گەردوونناسی 50 هەزار ساڵە دەرنەکەوتووە، دەڵێن: هەموو کەسێک دەتوانێت تێپەربوونەکەی ببینێت.

ئەستێرە کلکدارەکە ناوی زێد-تی-ئێفە، زانایان دەڵین کاتێک دەگاتە نزیکترین ئاستی لە خۆرەوە سەهۆڵەکەی دەتوێتەوە، دەکرێت دیاردەکە بە چاوی ئاسایی یان بە چاویلکەی گەردوونی ببینرێت ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت.

ئەژی چەتۆ، گەردونناس بە 964+ـی وت “بەڵێ دیاردەکە چاوڕێدەکرێت لە 12ـی ئەم مانگە رووبدات و بگاتە نزیکترین خاڵ لە خۆرەوە”..

 زیاتر وتیشی “ئەستێرە کلکدارەکە بە درێژایی 42 ملیۆن کیلۆمەتر، بەسەر هەسارەی زەویدا دەڕوات بەوە ناسراوە کە زۆر دەکشێت”..

ئەو ئەستێرەیە سێ جۆری هەیە، خولگە درێژ، مامناوەند  و خولگە کورت، کە ئەوەی دەردەکەوێت، خولگە درێژەکەیە.

به‌ گشتی كلكداره‌كان بریتین له‌ تۆپه‌ڵه‌ به‌سته‌ڵه‌كێكی گه‌ردوونی كه‌ پێكهاتوون له‌ غازی به‌ستوو و به‌رد و ته‌پوتۆز، ئەم ئەستێرە کلکدارەش کە بڕیارە دەرکەوێت دوکلکی هەیە یەکێکیان غازی و ئەوی تریان تەپوتۆزیە.