چەند باریوە؟

بارانبارین لە سلێمانی رێژەی پاری تێپەڕاند

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رێژەی بارانبارین لە شاری سلێمانی زیاتر لە ساڵی رابردوو باریوە و پێشبینیش دەکەن کۆ گشتیی بارانبارین لە پار زیاتر بێت.

ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە 300.7 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 300.8 ملیم باران باریوە.

“بارانبارین تا ئێستا باشە و بە پێی پێشبینییەکانیش بارانبارینی باش ماوە و هیوادارین لە رێژەی گشتی ساڵی رابردوو زیاتر ببارێت”، ئەوە قسەی بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییە بۆ 964.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 800 ملیم باران لە شاری سلێمانی باریبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەویی سلێمانییەوە وەریگرتووە، لە ماوەی ساڵانی رابردووی بێبارانیدا ئاوی ژێرزەویی سلێمانی 12 مەتر کەمیکردووە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، بۆ پڕکردنەوەی ئەو رێژە ئاوە لەدەستچووە پێویستە 10 ساڵ لەسەرەیەک باران لە 800 ملیم زیاتر ببارێت.

بەفر و بارانبارین هەر بەردەوام دەبێت

بەفر و بارانبارین هەر بەردەوام دەبێت