لە پێناو گەشتیاران

گۆڕەکانی سەری گردی ئاکرێ گواسترانەوە

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

قەزای ئاکرێ بۆ ئەوەی گەشتیارانی نەورۆزی ئەمساڵ گەشتێکی ئاسانتر بکەن، رێگا دروست دەکات و گۆڕەپانی سەری گردی ئاکرێش فراوان دەکات، بۆیە چەند گۆڕێکی کۆنی نزیک گردەکەی گواستوەتەوە.

گۆڕە گوزراوەکان تەمەنیان سەروو 40 ساڵە و لەبەر ئەوەی دەکەونە نزیک گۆڕەپانی ئەو گردەی، کە ئاهەنگەکانی نەورۆزی تێدا ئەنجام دەدرێت، گوازراونەتەوە بۆ گۆڕستانی ئاکرێ.

بڵند رەزا زوبێر،سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ بە 964ی وت، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاکرێ بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆزو ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران، دەست کراوە بە فراوان کردنی هەردوو شەقامی سەری گردی ئاکرێ و سەری گەڕەکی بیوکێ، لەگەڵ شەقامی گەڕەکێکی کۆنی ئاکرێ.

وتیشی، بە رەزامەندی خانەوادەکانیان حەوت گۆڕی سەر گردەکە کە زۆر کۆن بوون، گواسترانەوە بۆ گۆڕستانی ئاکرێ و بەرۆکی سەیدایی، کە ئەویش گۆرستانێکی ترە و مەرج و رێکارە یاسایی و شەرعییەکانی تێدایە.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، بڕیارە گۆڕەپانی سەری گردی ئاکرێ زیاتر لە 1000 مەتر فراوان بکرێت، وەک خزمەتیک بە گەشتیارانی نەورۆز، بۆیە قایمقامی ئاکرێ لەگەڵ پارێزگای دهۆک لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ فراوانکردنی گۆڕەپانەکە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

گۆڕستانێکی کۆن لە گوندێکی ئاکرێ دەرکەوت

گۆڕستانێکی کۆن لە گوندێکی ئاکرێ دەرکەوت