“ژیانی عەلی مەردان دەکەم بە دراما”

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەرمەند و دەرهێنەر ناسر حەسەن، ماوەی 10 ساڵە ئامادەکاری دەکات بۆ زنجیرە درامایەکی نوێ کە باس لە چیرۆکی ژیانی عەلی مەردان دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ناسر حەسەن وتی، “بۆ یەکەمجارە ئاشکرای دەکەم کە ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەوەی ژیانی عەلی مەردان لە ماوەی 80 ساڵی تەمەنی بکەم بە زنجیرە درامایەک، بێگومان ئەکتەری ئینگلیز و تورک و عەرەبیش رۆڵی تێدا دەبینن”.

ناسر حەسەن بە هونەرمەندە سپییەکەی هونەری فیلمسازی دەناسرێت، خاوەن و دەرهێنەری چەندین فیلم و دراما و کلیپی گۆرانیە، لە 2011 درامای کەرکوک چواری بەرهەمهێنا و کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەڵام تا ئێستا وەرزی دووەمی کە بڕیاربوو ئامادەکاری بۆ بکرێت بەرهەم نەهێندراوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح