حاسڵاتی ئەم بەیانییە
ئەنساروڵا: ئیسرائیل نەوەستێت ناوەستین
964+
ژووری هەواڵ
وتەبێژی ئەنساروڵا دەڵێت: تا ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر غەزە نەوەستێنێت، هێرشەکانمان بۆ سەر کەشتیە ئیسرائیلیەکان ناوەستینین.
کەناڵ 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەنجوومەنی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەزە، شەو لە ئۆفیسی ناتانیاهۆ ماونەتەوە و داوای دانیشتن و گفتوگۆی لێدەکەن.
ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن مافی ڤیتۆکەی خۆی بەکاردێنێت دژ بە پرۆژەیاسایەک کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی ئیسرائیل.
رووسیا جۆ بایدن تۆمەتبار دەکات بۆ هێرشەکانی عێراق و سوریا، بەقسەی رووسیا بێت جۆ بایدن نایەوێت تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانی بکاتەوە، ئەو تەنها بۆ گەورەکردنی وێنەی خۆی ئەم کارە دەکات چونکە هەڵبژاردن نزیکە،
بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی باکینگهام, پاشا تشارلزی بەریتانی تەمەن 73 ساڵ تووشی شێرپەنجە بووە، ئەگەری هەیە بۆ ماوەیەک لە هەموو کاروبارەکانی دووربکەوێتەوە.
هەواڵگری سوپای سودان چەند ئەفسەرێک دەستگیر دەکات بە تۆمەتی پیلاندانان و ئامادەکاری بۆ کودەتا.