سۆران

کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى کەوتنەکار

964+

وریا فەتاح

لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە، کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى لە دوو شوێنى سنورى سۆران دانران و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

هاتووچۆى سۆران ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە، کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر بەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و بەرامبەر نەخۆشخانەی لە دایک بوون کەوتوونەتەکار.

داوا لە شۆفێرانیش دەکات، پایەندى خێرایى دیاریکراوبن کە بەم شێوەیە دیاریکراوە:

جوتسایدى دەروازەى سۆران 80 کیلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

جوتسایدى جوندیان 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى هاتووچۆى سۆرانەوە کرد و ویستى زانیارى زیاتر لە بارەى کامێراکان وەربگرێت، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

کامێرای پۆینت تو پۆینت لەزاخۆش دەکەوێتە کار

کامێرای پۆینت تو پۆینت لەزاخۆش دەکەوێتە کار

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ گەیشتە شەقڵاوە و دهۆک بای بای لە ڤەی...

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ گەیشتە شەقڵاوە و دهۆک بای بای لە ڤەیپ دەکات