رێژه‌ى سه‌وزایی ئێستاى سه‌رووى 10%ـە

سێیەم دارستانی دەستکرد لە ناحیەی رزگاری دروستده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان پلانی هه‌یه‌ سێیه‌م دارستانى ده‌ستكرد له‌ سنوورى ناحییه‌كه‌ى دروستبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن.

به‌پێی زانیاریه‌كانى 964 له‌ سنوورى ناحیه‌ى رزگارى به‌ دوو دارستانى ده‌ستكرد و ده‌یان باخچه‌ و سه‌وزایی نێوان شه‌قامه‌كان، رێژه‌ى سه‌وزایی سه‌رووى 10% یه‌.

ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سەرۆکی شارەوانی رزگاری به‌ 964ـى وت، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ دروستكردنى ئه‌و دارستانه‌ كردووه ‌و هه‌فته‌ى داهاتووش پڕۆپۆزه‌ڵى بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

وتيشی “رێكخستنى زه‌وی و دابینكردنى ئاو بۆ دارستانه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌ و له‌دواى پێشكه‌شكردنى پڕۆپۆزه‌ڵیش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژماره‌ى داره‌كان چه‌ند ده‌بێت و دارستانه‌كه‌ش له‌ چه‌ند خه‌ت پێكدێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه،‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بەشی ئامێر و باخچەکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌كه‌ن و چه‌ند ئامێرێكیش كار له‌سه‌ر ته‌ختكردنى زه‌ویه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ناحیەی رزگاری دەبێتە خاوەن دارستانی دەستکرد

ناحیەی رزگاری دەبێتە خاوەن دارستانی دەستکرد