خواردنیان پێنەماوە

لە سیدەکان حەوت هاوڵاتی گیریانخواردوە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

964+

ئاکام غەفور – سۆران

حەوت هاوڵاتی بۆ گەشتی ناو بەفر چوونەتە گوندی بۆڵێ لە قەزای سیدەکان، بەڵام لەوێ بەفرێکی زۆر باریووە و ناتوانن دەربازیان ببێت و خواردنیان پێ نەماوە.

ئەو حەوت هاوڵاتییە هەموویان پیاون و بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگایان لێ گیراوە و ناتوانن بێنە خوارەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “حەوت کەس لە ناو بەفر گیریان خواردوە لە گوندی بۆلێ لەوێ بەفرێکی زۆر باریووە، وادیارە دەمێکە لەوێ ماونەتەوە خواردنیان پێ نەماوە، داوایان کردوە بە هانایانەوە بچین”.

ئەوەشی وت، “بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی سیدەکان تیمێکمان دەرچووە بۆ شوێنەکە کە خواردنیان بۆ ببەن، لەناو بەفریش رزگاریان بکەن”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت