مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە
رەتیانکردەوە پەیوەندی بە مەشقەکان بکەن
شەش یاریزان دوور دەخرێنەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شه‌ش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه هه‌ڕه‌شه‌ی را‌گرتن و سزادانیان له‌سه‌ره، چونكه ره‌تیان كردبووه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش مانچینیی راهێنه‌ری تیپه‌كه سكاڵای لێ كردوون و له یارییه‌كانی جامی ئاسیا به‌شدارییان نه‌كرد.
بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئه‌و یاریزانانه بانگهێشتی فیدراسیۆنی سعودیه بكرێن و گوێ له لێدوانه‌كانیان بگیرێت و هۆكاری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له تیپه‌كه چی بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ش یاریزانه، كه پێكهاتوون له “سه‌لمان فه‌ره‌ج، سوڵتان غه‌ننام، نه‌واف عه‌قیدی، محه‌مه‌د مه‌ڕان، عه‌لی هه‌زازی، خالید غه‌ننام، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ تا شه‌ش مانگ له یاریكردن دووربخرێنه‌وه.