بەفر دایپۆشیوە

بە هیچ شێوەیەک رێگاى زینى وەرتێ بەکارمەهێنن

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى لە دوای نیوەڕۆى ئەمڕۆوە، تیمەکانى شارەوانى و رێگاوبان لە هەوڵى پاککردنەوەى رێگاى زینى وەرتێدان، بەڵام تا ئێستا رێگاکە پاک نەکراوەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکرێت بە هیچ شێوەیەک رێگاکە بەکار نەهێنن.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ، بە 964ى وت،”داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و بارینی بەفر، رێگاى زینى وەرتێ بەکار نەهێنن”.

سەرەڕاى ئەوەى لە دوای نیوەڕۆوە تیمەکانى پاککردنەوەى شارەوانى و رێگاوبان لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەى رێگاوبان، بەڵام بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ، بەفرێکى زۆر باریوە و نەتوانراوە بە تەواوەتى رێگاکە پاک بکرێتەوە و دواتریش بەفر باریوەتەوە و رێگاکەى داپۆشیوە و بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆى تێدا ناکرێت.

“بەدڵنیاییەوە رێگاکە ئەمشەو بە داخراوى دەمێنێتەوە”، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ واى بە 964 وت.

خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن

خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن