ئەم زستانە ناگەڕێتەوە
چیرۆکی سەرهەنگ موحسین و یانەی هەولێر کۆتاییهات
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
لە کۆتاییدا سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی بەناوبانگی کورد، چیرۆکی پەیوەندیکردنی بە یانەی هەولێر لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەم زستانەدا کۆتاییهات و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی نەجەف دەمێنێتەوە.
سەرهەنگ موحسین لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ی راگەیاند: لەگەڵ یانەی هەولێر لە گفتوگۆدابووین، دواتر لەگەڵ یانەکەم قسەم کرد و رێگەیان پێنەدام بڕۆم.
ئەمڕۆ نەجەف 2-1 لە نەفتی بەسرەی بردەوە لە جامی عێراق، دوای یارییەکە کارگێڕیی یانە نەجەف بە سەرهەنگیان وتووە: تۆمان دەوێت و رێگە نادەین بڕۆیت، ئەمە جگە لەوەی ئەمڕۆ سەرهەنگ باشترین ئاستی پێشکەش کرد لە یارییەکە.
لە هاوینی رابردووەوە دەنگۆی ئەوە هەبوو سەرهەنگ دەگەڕێتەوە هەولێر، لە گواستنەوەی زستانەشدا هەولێر سەرکەوتوو نەبوو، رەنگە هاتنەوەی سەرهەنگ بکەوێتە هاوینی داهاتوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا