لە گەشتی هەواڵەکانەوە

80 پاسی گەشتیاری گیریان خورادووە و مردنی منداڵێک لە پۆلدا مشتومڕی نایەوە

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەکی زۆر پاسی گەشتیاری لە چیای حەسەن بەگ بەهۆی بەفر بارینەوە گیریان خواردووە، ئەو شوێنەی پاسەکان گیریان لێ خواردووە لۆفەکانی سەری بەردەن لە حەسەن بەگ، پاسەکان ژمارەیان زۆرە بەشی زۆریان گەشتیاری عەرەبیان بردووە بۆ ناو بەفر.
هێمن جەعفەر یەکێک لەو شۆفێرانەی لەوێ گیری خواردوە بە 964ـی وت،”نزیکەی 80 پاس دەبین لە ناو بەفر گیرمان خواردووە، ناتوانین بێینە خوارەوە و داواکارین بەهانامانەوە بێن”.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، ئامێرێکی پاککردنەوەی رێگاوبانیان ناردووە بۆ پاککردنەوەی چیای حەسەن بەگ و خوێ دەڕژن بۆ ئەوەی رێگاکە نەیبەستێت تا دێنە خوارەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەیەکێک لە قوتابخانەکانی ناوچەی تانجەرۆ، گیانی لەدەستدا، دەوترێت بەهۆی کاریگەری غازی زۆپا بووە، بەڵام وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، دڵنیانین بەهۆی غازی زۆپاوە بێت.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964 وت، کاتژمێر 11 ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ منداڵێک لە پۆلدا بووە و گیانی لەدەستداوە بەڵام پزیشکی داد بڕیار دەدات بە چ هۆکارێک بووە.
پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، رووداوەکە بە پێی راپۆرتی پزیشکی بەهۆی نەخۆشییەوە بووە نەک غازی سۆپا، باوکی منداڵەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند للە منداڵەکەی هیچ ەخۆشییەکی نەبووە،

له‌ پێنجوێن، قایمقام ته‌واوى ماتۆرسواره‌كانى سنووره‌كه‌ى له‌ هۆڵێك كۆكرده‌وه‌ و پێی وتن ده‌مانه‌وێت سه‌لامه‌ت بن و كۆمه‌ڵه‌یه‌كیشتان بۆ دروست ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له‌ قایمقامیه‌تى پێنجوێن هه‌یه‌ له‌ سنوورى‌ قه‌زاكه‌یان نزیكه‌ى 200 ماتۆرسوار هه‌ن، به‌شێكیان بۆ كارو كاسبى و به‌شێكیش بۆ وه‌رزش و سه‌ركێشی و هه‌ندێكیش بۆهاوكاری و یارمه‌تیدان به‌كار ده‌هێنن.
زانا ره‌حمان، قایمقامى پێنجوێن به‌ 964ـى وت، ماتۆڕسواره‌كان وه‌ك هه‌ر توێژێكی دیكه‌ بۆ ئه‌وان گرنگن بۆیه‌ كۆیانكردوونه‌ته‌وه‌ و دەیانەوێت سەلامەتبن.