لەماوەی پێنج رۆژدا دووەم حاڵەتە

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە لە ئاوی حەویجە خنکا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لەناو پڕۆژەی ئاوی قەزای حەویجە دۆزرایەوە.

ئەحمەد مەتەر لە بەرگری شارستانی حەویجە بە 964ـی وت، لە دوێنی بەیانیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ دانیشتوی گەڕەکی یەرموکە لە قەزای حەویجە دیار نەماوە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو پرۆژەی ئاوی قەزاکە دۆزرایەوە، وتیشی لەماوەی کەمتر لە پێنج رۆژدا لە قەزای حەویجە ئەمە دوەم حاڵەتی خنکانە لە و پرۆژەیە.

قەزای حەویجە پێکدێت لە ناحیەکانی زاب و عەباسی و ریاز، بەدووری 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای کەرکوک.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

منداڵێکی دووساڵان لە حەوزی ماسیدا خنکا

منداڵێکی دووساڵان لە حەوزی ماسیدا خنکا