964+
دەوترێت بەهۆی کاریگەری غازی زۆپاوە بووە
منداڵێکی 12 ساڵە لە یەکێک لە قوتابخانەی تانجەڕۆ گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەیەکێک لە قوتابخانەکانی ناوچەی تانجەرۆ، گیانی لەدەستدا، دەوترێت بەهۆی کاریگەری غازی زۆپا بووە، بەڵام وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، دڵنیانین بەهۆی غازی زۆپاوە بێت.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964 وت، کاتژمێر 11 ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ منداڵێک لە پۆلدا بووە و گیانی لەدەستداوە بەڵام پزیشکی داد بڕیار دەدات بە چ هۆکارێک بووە.
“منداڵەکە تەمەنی 12 ساڵە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادە لەسلێمانی” ئەمە وتەی وتەبێژی تەندروستی سلێمانیە.