داواکارییەکە وەرگیراوە
عێراق بۆ تورکیا: نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکان بکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری گواستنەوەی عێراق داوای لە هاوتا تورکەکەی کرد، نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە و رێکارەکانی پێدانی ڤیزاش ئاسانتر بکات.
ئەم داوایەی عێراق، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کرا.
بە وتەی رەنە روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ 964، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، رەزاق سەعداوی، داوای لەلایەنی تورکی کردووە، رێکارەکانی ڤیزا بۆ عێراقییەکان ئاسانتر بکەن و هەروەها نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە ناو فڕۆکەخانەکاندا بکەنەوە.
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەریەک لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەسرە، بەغدا، سلێمانی، نەجەف، ھەولێر و کەرکوک هەن،
بە پێی ئامارەکانی، هێڵی ئاسمانی عێراق بێت، ئەو وڵاتە ریزبەندیی یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە لە گەشتکردن بۆ تورکیا.
بە جۆرێک لە ماوەی ساڵی 2023، 987 هەزار هاوڵاتی و ساڵی 2022، زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار گەشتیاری عێراقی چوونەتە تورکیا، رەنە روفەیعی ئەوەشی وت، داواکارییەکی عێراق لەلایەن تورکیاوە وەرگیراوە، بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەری.