لەگەڵ هێرشەکانى ئەمەریکا

نرخى نەوت زیاتر دابەزى

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ بەردەوامیی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانى شەوى رابردووى سوپاى ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى سوپاى قودس و هێزە میلیشیاکانى نزیک لە ئێران، نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمارکرد و نزیکەى دوو دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە  نرخەکەى بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخى نەوتى خاوى برێنت بە 77.33 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 1.37 دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە، هەرچی نەوتى سووکى تەکساسیشە، هەر بەرمیلێکى بە 72 دۆلار و 28 سەنتە و بە رێژەى 1.54 دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

دابەزینەکە لە کاتێکدایە، شەوى رابردوو هێزەکانى ئەمەریکا هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانى هێزە میلیشیاکان و گرووپەکانى سەر بە ئێران لە عیراق و سوریا دەستپێکرد و گرێ و ئاڵۆزییەکانیش لە دەریاى سوور بەردەوامن.

نەوت هاتەوە خوار 80 دۆلار

نەوت هاتەوە خوار 80 دۆلار