دیمەنی یەکێک لە هێرشەکەی ئەمشەو. وێنە:روانگەی سوری.
فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا: 85 شوێنمان لە عێراق و سوریا بۆردوومان کرد
964+
ژووری هەواڵ
فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایەگەیاندووە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا ئەمشەو لە عێراق و سوریا 85 هێرشیان ئەنجامداوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوە، لە هێرشەکان 125 موشەک بەکارهاتووە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی سێنتکۆم، ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون، هەریەکە لە ناوەندە سەربازیەکان و کۆگاکانی موشەک و کۆگای ئۆتۆمبێل، هاوکات دامەزراوەی دابینکردنی لۆجستی و تەقەمەنی بۆ گروپە میلیشیاکان و سپۆنسەرەکانیان لە سوپای پاسداران کە ئاسانکارییان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کردبوو ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ دەستمان بە هێرشەکان کردووە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام نامانەوێت ناکۆکی و کێشەکان فراوانتر بێت لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست.