بەپێی لێکۆڵینەوەی سەنتەرێکی فەرەنسی

تا ساڵی 2050 ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە جیهان دەبێتە چەند؟

964+

سۆما حەکیم زادە

سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە پێشبینی دەکات تا ساڵی 2050 ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە جیهان بەراورد بەم ساڵانە بە رێژەی 77% بەرزبێتەوە.

بارەگای سەنتەرەکە لە شاری لیۆنی فەرەنسایە و بەشێکە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژەی بە جگەرە و کحول و قەڵەوی و پیسبوونی هەوا کردووە وەک هۆکارەکانی زیادبوونی شێرپەنجە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رۆژی 4ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی شێرپەنجە ناساندووە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2022-دا،  20 ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە دەستنیشانکراون و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەکە بۆ 35 ملیۆن لە ساڵێکدا زیاد بکات.

بەپێی توێژینەوەکان، لەهەر پێنج کەس یەکێکیان تووشی شێرپەنجە دەبێت و لە هەر نۆ پیاو یەکێک و  لە هەر 12 ژن یەکێک بەهۆی شێرپەنجەوە گیانلەدەستدەدات.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە شێرپەنجەی سییەکان لە ساڵی 2022-دا بڵاوترین جۆری بووە لە جیهاندا، بەو پێیەی دوو ملیۆن و نیو حاڵەت تۆمارکراوە، کە دەکاتە رێژەی %12.4ی کۆی تووشبوان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پزیشکانی شێرپەنجە لە سلێمانی بەدوای چارەسەری نوێدا دە...

پزیشکانی شێرپەنجە لە سلێمانی بەدوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێن