زۆربەیان گەورە بوون

ساڵی رابردوو زیاتر لە 36 هەزار نەشتەرگەرى لە سلێمانى ئەنجامدراوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارێکى تەندروستى سلێمانى، ساڵی پار 36 هەزار و 295 نەشتەرگەرى کە 31%یان نەشتەرگەرى گەورە بوون، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەنجامدراون.

بەپێى ئامارەکەى تەندروستى سلێمانى، بە کۆى ئەو نەشتەرگەرییانە، حەوت هەزار و 12 نەشتەرگەریان بچوک بوون واتا بەڕێژەى 20%، هەروەها 11 هەزار و 332 نەشتەرگەریان ناوەندن بە رێژەى 31%.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە 964ى وت،”ئەو ژمارەیە تەنیا سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى دەگرێتەوە، واتا ناوشارى سلێمانى و دەربەندیخان و پێنجوێن و چەمچەماڵ”.

لەبارەى نەشتەرگەرییە گەورە و سەروو گەورە و دەگمەنەکانیش، تەندروستى سلێمانى بەم شێوەیە داتاکەى خستووەتەڕوو:

نەشتەرگەرى گەورە: 11 هەزار و 401، بەڕێژەى 31%.

نەشتەرگەرى سەرووگەورە: 5 هەزار و 739، بەڕێژەى 16%.

نەشتەرگەرى تایبەت: 711 نەشتەرگەرى، بەڕێژەى 2%

بەشى چاودێریى چڕ دەکرێت بە پارە

بەشى چاودێریى چڕ دەکرێت بە پارە