ئەوەی دەستی کەوتووە بردویەتی

لەمانگێکدا هەشت جار دزی ئەنجامدا پۆلیسی زاخۆ دەستگیری کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پۆلیسی زاخۆ دوو دزیان دەستگیرکردووە، یەکێکیان دوای هەشت کردەی دزیکردن دەستگیرکرا و ئەوەی دیکەشیان لە مزگەوت دزی لە نوێژخوێنان کردبوو.

ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ، ئەو دوو کەسەیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە، یەکێکیان هاوڵاتی تورکیایە لەمزگەوتەکانی زاخۆ دزی لە گیرفانی نوێژخوێنان کردووە، پارە و سەعات و ئەوەی دەستی کەوتبێ دزیوەیەتی، ئەوەی دیکەیان کە دوای هەشت دزی دەستگیرکراوە، لە دوکانەکانی زاخۆ لاپتۆپ و سەعاتی ئەلیکترۆنی گارەنبەهای دزیوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت، یەکێک لەوانەی دەستگیرکراوە، دوای شەش کاتژمێر لە ئەنجامدانی دزیەکە دەستگیرکرا، دەرکەوت لەماوەی یەک مانگدا هەشت کردەی دزی ئەنجامداوە.

ئەوەشی وت، هەردووکیان بەرامبەر دادوەر دانیان بەئەنجامدانی کردەی دزیەکە ناوە و بەپێی مادەی 443 و 444 لەیاسای سزادانی عیراقی زیندانی کراون.

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌