ئەگەر خزمەتگوزارییان باش نەبوو

دانیشتووانی سیتیەکان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەگەڵ تێپەڕبوونی چەندین ساڵ دانیشتووانی هەندێک لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبونەکان گلەییان لە خزمەتگوزاری پڕۆژەکانیان هەیە، دانیشتووی یەکێک لە پرۆژەکان دەڵێت، پارەی خزمەتگوزاری وەردەگرن و پڕۆژەکە وێرانە.

محەمەد ساڵح دانیشتووی یەکێک لە پڕۆژەکان لە سلێمانی بە 964ـی وت، پڕۆژەکەیان زیاتر لە 10 ساڵە تەواو بووە و خاوەنەکەی مانگانە پارەی خزمەتگوزاری وەردەگرێت و هیچ بۆ ناو پڕۆژەکە ناکات.

باسی لەوەکرد، نە قوتابخانەی تیادا کراوەتەوە و نە رێگاوبانی بە کەڵک ماوە و سیمایەکی زۆر ناشرینی هەیە ناو پڕۆژەکەیان.

لەسەر ئەم بابەتە عەزیز محەمەد بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ـی وت، وەبەرهێنان بە دوو رێگە چاودێری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات و بەردەوام سەردانی پڕۆژەکان دەکرێت بۆ هەر کەموکوڕیەک هەبێت لە پڕۆژەکاندا.

باسی لەوەکرد، بەپێی یاسا لە کاتی تەواو بونی 100% پڕۆژەیەک شارەوانی پڕۆژەکە لە وەبەرهێنەرەکە وەردەگرێتەوە و وەک گەڕەکێک مامەڵەی لەگەڵ دەکات، بەڵام شارەوانی ئەو پڕۆژانەی وەرنەگرتوەتەوە تا ئێستا.

ئەوەی خستەڕو، دوای تەواو بوونی پڕۆژەکان کۆمپانیاکان خزمەتگوزاری ئەو پڕۆژانە وەردەگرن و لە کاتی بوونی هەر گلەییەکی هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵاکانیان بگەیەننە وەبەرهێنانی سلێمانی.

کاسبکارانی ژێر پردەکەی سلێمانی گلەییان هەیە

کاسبکارانی ژێر پردەکەی سلێمانی گلەییان هەیە