لەناوبردنى خواردەمەنى و کاڵاکان لە لایەن لیژنەکانەوە وێنە: پەڕەى قایمقامییەتى دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
دوکاندارانى خۆیان لیژنەکان ئاگادار دەکەنەوە لە کەلوپەلى بەسەرچوو
964+
وریا فەتاح
لەلایەن لیژنەى چاودێرى بازاڕى سەر بە قایمقامییەتى دەربەندیخانەوە، زیاتر لە 600 کیلۆگرام کاڵاو شمەک و خواردن و خواردنەوە لەناوبران، سەرۆکى لیژنەى چاودێرى بازاڕى دەربەندیخانیش دەڵێت: دوکاندارەکان هاوکارن و خۆیان ئەو کەلوپەلانە جیادەکەنەوە کە نەشیاون.
مەهدى لەتیف، سەرۆکى لیژنەى چاودێرى بازاڕ لە قایمقامییەتى دەربەندیخان بە 964ى وت،”لهئهنجامی سهردانی شوێنهكان و پشكنینه بهردهوامهكانی لیژنهکەمان بۆ ئهو كاڵاوشمهك و خواردهمهنیانهی لهلایهن دوكاندار و بازرگانهكانهوه بههاوڵاتیان دهفرۆشرێن، لەماوەی تەنیا 15 رۆژدا، توانیومانە دەستبەسەر 600 کیلۆگرام كاڵاوشمهك و خواردهمهنیدا بگرین كه شیاوی خواردن و بهكارهێنان نهبوون.
وەک ئەوەى مەهدى لەتیف باسى دەکات، دوکاندار و خاوەن مارکێتەکانى دەربەندیخان زۆر هاوکارن و خۆیان ئەو شمەک و کاڵایانە کۆدەکەنەوە کە بەسەرچوون یان شیاوى خواردن نین و دواتر رادەستى لیژنەکانى قایمقامییەتى دەکەن بۆ لەناو بردن.
سەرۆکى لیژنەى چاودێرى بازاڕ رونیشیکردەوە، ئەگەر ئەو کەلوپەلانە بگەڕێنەوە بۆ کۆمپانیاکان یان مەندووبەکان، ئەگەر هەیە دەستکارى بەروارەکەیان بکرێت، بۆیە دەڵێت: ئێمە لە بەرامبەردا بە پسوڵەیەک کۆى ئەو کەلوپەلانەى لە هە مارکێتێکدا و دوکانێکدا دەستى بەسەردا دەگرین هەژمارى دەکەین تا کۆمپانیا یان مەندوبەکە قەرەبووەکەى بگرێتە ئەستۆ.
“لەسەر فەرمانى قایمقامى دەربەندیخان، سەرجەمى ئەو کاڵاو شمەک و خواردەمەنیانەى دەستیبەسەردا دەگیرێت، لە ناوچەى دەرەوەى نیشتەجێبوون و بەشێوەیەکى زانستى لەناو دەبرێن”، مەهدى لەتیف واى وت.