بەشی چاکسازی ئاوی سلێمانی وا دەڵێت

چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەی کارێزەوشک ئاسان نییە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوای هەفتەیەک لە شکانی بۆرییەکی ئاو لە شەقامێکی سەرەکی سلێمانی، بەشی چاکسازیی ئاو ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستی بە پشکنین کرد بۆ دۆزینەوەی شکاوییەکە، بەڵام سێ کۆمپانیا کێشەیان بۆ دروستکردوون.

بۆرییەکە هی گواستنەوەی ئاوە لە سەرچنارەوە بۆ ناو خەزانەیەکی گەڕەکی کارێزەوشک، لە دووسایدی ترافیکی خوار پردەکەی کۆبانێ شکاوە و کێشەی هاتوچۆی بۆ شەقامەکە دروستکردووە.

تاڵیب ئەحمەد، بەرپرسی بنکەی چاککردنەوەی شکاویی کوردسات، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییە بە 964ی راگەیاند، دەمانەوێت جارێ بزانین شکاوییەکە لە کوێیە و بیدۆزینەوە، پاشان بزانین بەبێ هەڵگرتنی شۆستەکە بۆمان لەحیم دەکرێت یاخود نا.

وتیشی، “ئەگەر بەوجۆرە چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێت بەشێکی شۆستەکە هەڵبگرین و شەش مەتر بچینە قووڵاییەوە، بەڵام کێبڵێکی کارەبا، کێبڵێکی کۆمپانیای IQ و کێبڵێکی کوردتێلیشی تێدایە و ئەو کۆمپانیایانە دەڵێن لێیگەڕێن و چاکی مەکەن”.

بەپێی وتەی قسەی ناوبراو، ئەو کۆمپانیایانە پێیان وتوون چاکی مەکەن و تەنیا پڕی بکەنەوە، “بەڵام بەوجۆرە چارەسەر نابێت، چونکە ئاوی زۆر بەفیڕۆ دەچێت و شەقامەکەش تێکدەدات و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات و دەبێت چاک بکرێت”.

بۆرییەکی گواستنەوەی ئاو شکاوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروس...

بۆرییەکی گواستنەوەی ئاو شکاوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە