لە کەرکوک

964 حەوزی ماسی رووخێندران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە ماوەی مانگێکدا 964 حەوزی ماسی لە کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی رووخێندراون، 964 بۆی دەرکەوتووە رووخاندنی ئەو حەوزانە نرخی کیلۆیەک ماسی نزیکەی سێ هەزار دینار گران کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەکانی ئاودێریی شاری کەرکوک وەریگرتووە، هیچ حەوزێکی ماسی لە سنوورەکەیان نەماوە و ئەوەی پێشتر هەبووە سەرجەمیان بێ مۆڵەت بوون.

سەید محەمەد عابدین، خاوەنی یەکێک لە حەوزەکانی ماسی بووە و لێی تێکدراوە، ئەو بە 964ـی وت، هەریەکە لە خاوەن حەوزەکان 10 ملیۆن دینار زیانیان کردووە و زیاتر لە هەزار خێزانیش بژێوییان لەسەر ئەو حەوزانە بووە.

بەدواداچوونەکانی 964 ئەوەی دەرخست، بەر لە رووخاندنی ئەو حەوزانە نرخی کیلۆیەک ماسی لە سنووری پارێزگای کەرکوک بە چوار هەزار و 250 دینار بووە، بەڵام ئێستا بووە بە حەوت هەزار دینار.

محەمەد مەهدی، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئاودێریی کەرکوک بە 964ـی وت، “پێشتر ئاگاداری خاوەن حەوزەکانمان کردووە خۆیان لایانبەن تا زیانیان زۆر بەرنەکەوێت، ئەوانەی لایاننەبرد ئێمە لامان بردن و تێکماندان”.

وتیشی، “بڕیارەکە هی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە لەپێناو پاراستنی سامانی ئاو، هەرکاتیش ببینین حەوزی دیکە دروست بکرێت راستەوخۆ تێکی دەدەین”.

تێکدانی حەوزەکانی کەرکوک نرخی ماسی لە دهۆک گران کردووە

تێکدانی حەوزەکانی کەرکوک نرخی ماسی لە دهۆک گران کردووە