ماسی کارب زۆرترین خواستی لەسەرە
تێکدانی حەوزەکانی کەرکوک نرخی ماسی لە دهۆک گران کردووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
تێکدانی حەوزەکانی داقوق و کەرکوک نرخی ماسیان لە دهۆک گران کردووە، بەتایبەت ماسی کارب، لەدهۆک خواستی زۆری لەسەرە.
سەفین سدیق یەکێک لە خاوەن خواردنگەکانی تایبەت بە ماسی برژاندن لە پارێزگای دهۆک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “مانگێک لەمەوبەر کیلۆیەک ماسی بە شەش هەزار دینار بوو، بەڵام ئێتسا لەو شوێنەی دەیهێنێن بە کۆ کیلۆی بووەتە حەوت هەزار دینار، ئەگەر بەبێ برژاندن بیفرۆشم دەبێ بە هەشت هەزار دیناری بدەم”.
بەوتەی ئەو خاوەنی خواردنگەیە لەهەندێ شوێن بۆ هەر کیلۆیەک دوو تا سێ هەزاری چووەتە سەر.
964 سۆراغی گرانبوونی نرخی ماسی لە بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی دهۆک کرد، رێدیر سدیق بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە بە 964ی وت، چەند مانگێک لەمەوبەر بڕیاری تێکدانی حەوزە سەرپێچییەکان لە حکومەتی عێراقی دەرچوو، ژمارەیەکی زۆر حەوزی سەرپێچی تێکدران، بەتایبەت لە کەرکوک و داقوق، ئەو کاتە ژمارەیەکی زۆری ماسی خرانە بازاڕەوە و بەهەرزان فرۆشران، بەڵام ئێستا رێژەی ماسی کەمبووەتەوە و ئەوە هۆکاری گرانبوونەکەیەتی.
ئێستا لە پارێزگای دهۆک نرخی کیلۆیەک ماسی برژاو بە نۆ هەزار دینارە، ماسی زیندوو کیلۆی بە هەشت هەزار تا 8،500 دینارە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی