رێكخراوێكی ژینگهیی هۆكارهكان ئاشكرا دهكات
ئهم 5 هۆكاره بزانیت ئاوى بتڵی پلاستیک ناخۆیتهوه
964+
فهرهاد حهسهن
رێكخراوێكی ژینگهیی لهههرێمی كوردستان باس له پێنج هۆكار دهكات كه بههۆیهوه مهترسیى خواردنهوهى ئاو لهناو بتڵى پلاستیك ئاشكرا دهكات و دهڵێت “ئهم پێنج هۆكاره بزانیت ئهم ئاوه ناخۆیتهوه”.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، مهترسییهكانى ئاوى ناو بتڵى پلاستیك لهسهر مرۆڤ بۆ 964 ئاشكرا دهكات و به پێنج هۆكار روونیدهكاتهوه.
پیسبوونی کیمیاوی
زۆرێک لە بوتڵی پلاستیکی لە جۆری (ئیتیلێن تێرێفتالات) دروستکراون کە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان دەردەکەن بۆ ناو ئاوەکە، جگە لە پێکهاتەکانی بیسفینۆڵ، کە دەتوانێت دزە بکاتە ناو ئاوەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێک کێشەی تەندروستی، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، کاریگەری لەسەر زاوزێ دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان، بۆیە ئامۆژگاری خهڵك دهكهین بتڵی ئاوی پلاستیکی بگۆڕن بە ئاوی لە شووشەکراو.
کاریگەری لەسەر ژینگە:
فڕێدانی بتڵی پلاستیکی کێشەی ژینگەیی دروستدەکات، بەو پێیەی سود له سووتەمەنی دەبینرێت بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیک، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی گازی گەرمخانەیی و گۆڕانی کەشوهەوا.
سەرچاوەی ئاو نادیارە:
زۆر کەس پێیان وایە ئاوی پلاستیک لە ئاوی بیرە سروشتییەکان و کانیاوەکانەوە دێت، بەڵام هەرچەندە کۆمپانیا گەورە بەناوبانگەکان ئاو لە رووبار و دەریاچەکانەوە وەردەگرن، بەڵام لە چەند وڵاتێک و لە چەندین حاڵەتدا ئاوی ئاسایی لە بتڵی پلاستیکیدا دۆزرایەوە کە وەک ئاوی کانزایی دەفرۆشرێن.
زیادبوونی تێچوون:
زۆر کەس پارەیەکی زۆر دەدەن بۆ ئاوی بتڵی پلاستیکی کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئاوی ئاسایی نییە، ئەمەش بارگرانی لەسەر تاکەکان دروست دەکات.
بەکارهێنانی وزە:
دروستکردنی بتڵی پلاستیکی و قوتوکردنی ئاو و گواستنەوەی بتڵ بڕێکی زۆر وزە بەکاردەهێنێت و دەردانی کاربۆن زیاد دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە دەبێت و دەبێتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا.
سهرۆكى ئهم رێكخراوه ئاماژه بهوهش دهكات، خەڵکێکی زۆر پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنان و کڕینی ئاوی بوتڵی پلاستیکی بەتایبەت لە کاتی سەفەرکردن و لە گەشتەکاندا، بەڵام بەپێی ماڵپەڕی DW ژمارەیەک زانا ئامۆژگاری گۆڕینی ئاوی قوتووی پلاستیکی بە ئاوی ئاسایی دەکەن، بەهۆی زۆری مەترسی و کێشەکانییەوە.