بەیاننامەکەیان سڕییەوە
دەڵێن هێرشمان کردووەتە سەر ئیسرائیل
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گرووپی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەندەری حەیفایان لە ئیسرائیل کردووه‌ته ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن گرووپه‌كه‌وه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر بەندەری حەیفا لە ناوچە داگیرکراوەکانمان لە فه‌ڵەستین”.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و گرووپه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان له تیلیگرام بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌یاننامه‌كه‌یان سڕییه‌وه.
له لای خۆیه‌وه جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، رایگەیاند، ئەمریکا رێکخراوی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” و “لیواکانی حزبوڵڵا” بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکی لە ئوردن، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی و برینداربوونی زیاتر له 30 سه‌ربازی دیكه.
بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سەر سنووری ئوردن وەرگرت و لە ئەنجامدا ٣ سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.