حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەوروبەر
ئیسرائیل لە غەزە ناكشێتەوە و ناتەنیاهۆش هەڕەشەی لەسەرە
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری بەرگری و وەزیری دارایی ئیسرائیل، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن، ئەوان دەڵێن گەر ناتانیاهۆ ئاگربەستی کۆتایی رابگەیەنێت و لە غەزە بکشێتەوە ئەوا ئێمەش لە دەسەڵاتی ئەو دەکشێینەوە.
ناتانیاهۆ لە نوێترین راگەیێندراویدا دهڵێت، ئیسرائیل هێزەکانی لە غەزە ناکشێنێتەوە و بەندکراوهكانی فەلەستینی ئازاد ناکات.
هێزێکی سەربازی تایبەتی ئیسرائیل بە جلی مەدەنییەوە چوونەتە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە جهنین و 3 کەسیان کوشت کە دووانیان برا بوون.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: لەدوای جەنگ غەزە لە رووی سەربازییەوە دەکەوێتە ژێر باڵی ئیسرائیل نەوەک لەرووی مەدەنییەوە.
بزووتنەوەی جیهاد دەڵێن: بەبێ گرەنتی ئاگربەستی کۆتایی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەزە تێگەیشتنمان بۆ هیچ شتێک دەرنابڕین.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانمان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا توانیوایە 86 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 12 موشەکی ئۆکرانی بخەنە خوارەوە.