شیلان عوسمان وادەڵێت
“قەد ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کاری هونەری”
+964
پەری ساڵح
هونەرمەند شیلان عوسمان دوای ساڵانێک دابڕان و دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری، ئامادەنییە سروودی ئاینییش بڵێت و نایەوێت دەنگی بڕوات.
نزیکەی سێ ساڵ دەبێت شیلان عوسمان لە گۆرانی وتن دوورە و بووە بە باڵاپۆش، لە رێورەسمی سێ رۆژەی ماڵئاوایی موزیسیان توانا فەرەج لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “من و توانا یادگاریمان زۆرە پێکەوە و هەمیشە پێکەوە بووین، بەڵام بەرلە نەخۆشییەکەی کۆتا رۆژ، کە گەڕایەوە دەوامی فەرمانگە و واژۆی کرد وتی ئەمە دواواژۆم دەبێت”.
شیلان عوسمان جگە لەوەی وازی لە گۆرانی وتن هێناوە، لە هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی هونەریشدا دەرناکەوێت، دەربارەی سروودی ئاینییش وتی، “من کە سروودی ئاینیم وت و دەنگم رۆیی، دەچمەوە سەر بەرهەمەکانی دیکە، بۆیە هەرگیز نامەوێت بگەڕێمەوە”.