فه‌رمانبه‌ر و ده‌رمانیان ماوه‌ ‌

پێنج ئامێری شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌ى‌ كۆیه‌ دابینكران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پێنج ئامێری شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌ى‌ كۆیه‌ دابینكران، كه‌ به‌نیازن بۆ یه‌كه‌مجار له‌و شاره‌ به رووى هاوڵاتیان بكه‌نه‌وه‌، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ فه‌رمانبه‌ر و ده‌رمانى بۆ دابین بكه‌ن.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویكرده‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى له‌ رێكخراوى كه‌وسه‌ر و رێكخراوى مرۆڤدۆستانى نیفرۆن كرد كه‌ كاریان هاوكاریكردنى نه‌خۆشخانى گورچیله‌یه‌، بریاریدا ژماره‌یه‌ك ئامێری شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ پێشكه‌ش به‌ شارى كۆیه‌ بكرێت.

د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌، بۆ 964ـى ئاشكرا كرد ئه‌و ئامێرانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌، بریتین له‌ پێنج ئامێری شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌.

وتیشی “ئه‌وه‌ى ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بكرێته‌وه‌ فه‌رمانبه‌رى بۆ دابمه‌زرێنین  ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى بۆ دابین بكه‌ین”.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌ شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش بیناى دابینكردووه‌و ئامێره‌كانى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌شی بۆ دابین كران.

به‌پێی ئامارێك كه‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌ به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌دا 25 نه‌خۆش هه‌ن، كه‌ پێویستیان به‌ شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ هه‌یه‌ و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌ زیادبوونه‌.

سەنتەرێکی چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

سەنتەرێکی چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە