دیمه‌نێكی پێشووى گرتنى رێگاى سه‌ره‌كى كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى نۆ گونده‌وه... وێنه: 964+
به فشارى هاوڵاتیانى 9 گوند
28 كارمه‌نده‌كه‌ى کێڵگەی نەوتی تەقتەق گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كارى خۆیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى فشاری هاوڵاتیانى نۆ گوندى سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق 28 كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كه‌ى كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌دوێنێوه كۆمپانیای ناوبراو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ناردبووه‌وه ماڵه‌وه به پاساوى ئه‌وه‌ى كاركردنیان له‌و كێڵگه نه‌وتیه ته‌واو بووه، به‌ڵام كه هاوڵاتیانى سنووره‌كه زانیان ماوه‌ى كاركردنیان ماوه، گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
غه‌فوور عه‌بدوڵا، نوێنەری ئه‌م گوندانه به 964ـى وت، له‌دوێنێوه رێگاى سه‌ره‌كى ئه‌م كێڵگه نه‌وتیه‌یان داخستووه وه‌ك فشارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانیان.
وتیشی “به‌پێی رێكه‌وتنى پێشترمان پێویسته ئه‌و كارمه‌ندانه تاوه‌كو 1.4.2024 له‌و كێڵگه نه‌وتییه كاربكه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیاكه زووتر كارمه‌نده‌كانى ناردبووه‌وه ماڵه‌وه”.
رۆژى 21.2.2023 هاوڵاتیانى هه‌مان ئه‌م نۆ گونده رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و كێڵگه نه‌وته‌یان داخست بوو، داواكاربوون كه گه‌نجه‌كانیان له‌و كۆمپانیایه دابمه‌زرێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوون له داخستنى رێگاكان، له‌مانگى نیسانى 2023 ئه‌م 28 گه‌نجه‌یان له كۆمپانیاكه دامه‌زراند.