دوو برا لە زیقارەوە بۆ سلێمانی

خێزانەکەی وایانزانی رفێندراوە بەڵام دەرکەوت پارەیان لە باوکیان بردووە

964+

توانا نەقی

دوو گەنج لە پارێزگای زیقار چوار کاتژمێر بوو دیار نەمابوون، کەسوکاریان گومانیان دەکرد رفێندرابن، بەڵام دواتر ئاسایشی سلێمانی ئەو دوو کەسەی دۆزیەوە و دەرکەوت پارەیان لە باوکیان بردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوای بەدەستگەیشتنی نوسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار بەدواداچوونیان کردووە لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دووکوڕی هەرزەکاری.

دەشڵێت، هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بۆیان دەرکەوت لە رێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوتووە بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە.

ئێستا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستبەسەرن و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن دەستگیر کران

چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن دەستگیر کران

بە فێڵی چاککردنەوە ئۆتۆمبێلی باوکی دزیووە

بە فێڵی چاککردنەوە ئۆتۆمبێلی باوکی دزیووە